Published: May 20, 2013 2:32:00 PM
Zagros Tv's Facebook Wall
Contributed by

[ Web Feed Details ]

  • Zagros TV Official Facebook Timeline Wall
  • Web 3.0 Feeds - Mixed Edition
  • Zagros TV Official Facebook Timeline Wall زاگرۆس تیڤی (Zagrostv) له 2005-6-13دا وه‌کو که‌ناڵێکی ساتێلایتی دامه‌زراوه‌. زاگرۆس تیڤی، که‌ناڵێکی میللی، سه‌رانسه‌ری و کوردستانییه‌، که له به‌رنامه‌کانی خۆیدا ده‌نگوباس، زانیاری، پرس و کێشه‌ی هاووڵاتیانی کوردس...  more
    • 491 views
    • Last updated August 25, 2012

[ Current Feed Tags ]

All Web Feed Tags

[ Recently Posted Web Feeds ]

  • Jetstar Asia Official Facebook • Latest Page Feeds December 28, 2012 - 0 comments
  • U 周刊 Magazine Facebook • Latest Page Feeds December 28, 2012 - 0 comments
  • Malaysia Personalized Gift Concept Store On Facebook December 28, 2012 - 0 comments
  • Publika Facebook • Latest Page Feeds December 28, 2012 - 0 comments
  • TicketPro Malaysia Facebook • Latest Page Feeds December 28, 2012 - 0 comments
  • Zagros TV Official Facebook Timeline Wall | Zagros Tv's Facebook Wall
  • Published: May 20, 2013 2:32:00 PM

    • May 20, 2013 3:32:00 PM
      ‫نرخی بلیتی کۆنسێرته‌که‌ی (هه‌یفا) 400-800 دۆلاره‌

      وا بڕیاره‌ کۆتاییه‌کانی ئه‌م مانگه‌دا خانمه‌ شۆخی گۆرانیبێژی لوبنانی (هه‌یفا وه‌هبی) له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ (حاته‌م عێراقی) دوو کۆنسێرت، له‌ شاری هه‌ولێر، ساز بکه‌ن.
      له‌باره‌ی نرخی بلیتی کۆنسێرته‌کانه‌وه‌، (ڕەوەند حوسێن) بەرپرسی مارکێتینگ لە فامیلی مۆڵ به‌ سایتی (کوردمیلۆدی) ڕاگه‌یاندووه‌ “فرۆشی بلیتەکان بەشێوەیەکی تایبەت لە فامیلی مۆڵ دەبێت، نرخی بلیتەکانیش بەپێی شوێنی دانیشتن و شوێنی کۆنسێرتەکە جیاوازە”.
      هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یشی ئاشکرا کردووه‌ “کۆنسێرتی یەکەم لە رۆژی ٣٠ ی مانگ لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ساز دەکرێت کە نرخی بلیتەکان لە نێوان ٥٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دیناری عێراقییە.
      کۆنسێرتی دووەمیش لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا ساز دەکرێت کە کۆنسێرتێکی تایبەتەو نرخی بلیت لە نێوان ٤٠٠ تا ٨٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە”.‬


    • May 20, 2013 3:30:57 PM
      ‫تەقینەوەیەک لە بەسرە، کوژران (7) کەس و برینداربوونی (37)ی تری لێدەکەوێتەوە

      سەرچاوەیەكی پۆلیسی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو ئۆتۆمبێلی بەمینڕێژكراو بە دوای یەكدا تەقینەوە و لە ئاكامدا 44 كەس بوونە قوربانی و لەنێویاندا (7) کەس کوژران و (37)ی تریش برینداربوون.

      سەرچاوەكەی پۆلیسی پارێزگای بەسرە هەروەها گوتی كە تەقینەوەكان پاش 24 سەعات لە ڕاگەیاندنێك بوو لەلایەن سەركردایەتیی پۆلیسەوە كە تێیدا ئاماژەی بە هەبوونی هەندێ زانیاری دابوو لە ئەگەری هێرشكردنە سەر پارێزگا.

      تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلەكە یەك لە دوای یەك بووە كە بە هۆیەوە 7 كەس كوژران و 37ی تریش برینداربوون.

      بەسرە دەکەوێتە باشوری عێراق.‬


    • May 20, 2013 3:29:34 PM
      ‫چەند تەقینەوەیەک بەغدا دەهەژێنێت و (25) کوژراو و (129) برینداری لێدەکەوێتەوە

      سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراقەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، چەند تەقینەوەیەک لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەخت روویداوە و لە ئاكامدا (25) کوژراو و (129) برینداری لێکەوتووەتەوە.‬


    • May 20, 2013 3:27:39 PM
      ‫نێچیرڤان بارزانی: 100 ساڵه‌ "بارزان" خه‌بات ده‌کات و خه‌باتی (بارزانی)ـیه‌کانیش بۆ هه‌موو کوردستان بووه‌

      لە میانەی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاو لە باڵندای دەڤەری بارزان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "بە پشتیوانی خوا، کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان وەستانی بۆ نییە و ھەر بەردەوام دەبێت".

      نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ناو و خەباتی بارزان گوتی: "سەد ساڵە بارزان وەک ناو لەلایەن ھەزاران دایک و باوکی کوردەوە لە منداڵەکانیان دەنرێت. بارزان بۆ ھەموو کوردستان زەحمەتی کێشاوە، قوربانیداوە و خەباتی کردووە".
      بارزان بەھێزی چەکدار بەھێزنەبووە، ئەوەی بارزانی بەھێزکردووە، باوەڕی قوڵ و خۆشەویستی خەڵک بووە بۆ بارزان و شێخەکانی بارزان

      نێچیرڤان بارزانی لە بارەی مێژووی خەبات و هۆکاری شۆڕشگێڕیی ئەو دەڤەرە گوتی: "ئەو مێژووە شۆڕشگێڕیەی بارزان، لە ژێرخانێکی زۆر قوڵ و پتەوی فکرییەوە ھەڵقوڵاوە"، هەروەها گوتیشی "لە ھەوڵێکی زۆر جیدییەوە ھەڵقولاوە بۆ کردنی ئایین بە بەرجەستەکاری رەفتاری پاک و باش".

      دەربارەی کولتووری بارزان، سەرۆکی حکومەت گوتی: " رێبەرانی بارزان خاوەن بیری یەکسانیخوازی و موڵکداری نەکردن و پاراستنی ژینگە و گیانەوەر بوون".

      پاشان لە باسی شێخ عەبدولسەلامی بارزان، ئاماژەی بە گوتەیەکی فۆتۆگرافەری نیودەوڵەتی، کریس کۆچێرا کرد، کە دەڵێ: " شێخ عەبدولسەلام بارزانی یەکەمین کەس بوو لەناو کورددا، یەکەم بەرنامەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی نووسی".

      نێچیرڤان بارزانی، لە بارەی ژن و مافی ژن لە بارزان، گوتی: " جێگەی شانازییە لە بارزان، ژن بە ژنی، گەورە بە بچووکی، مارەکردنی سەر بێشکە، رێگرتن لە دڵخوازیی کچان و کوڕان نەبووە".

      لەبارەی فراوانی خەباتی بارزانییەکان لە کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "یەک پارچەی کوردستان نییە، بارزانییەکان خەباتیان تێدا نەکردبێ، یەک لایەنی ژیانیش نییە بارزانییەکان خەباتیان بۆ نەکردبێ"، هەروەها گوتی "مەلا مستەفا بارزانی قەت لێنەگەڕا شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشێکی ناوچەیی بێت، بەڵکو کردییە شۆڕشێکی سەرتاسەریی لە کوردستانی عێراق".
      نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ھەروەک چۆن شێخ عەبدولسەلام لەلایەن خەڵکەوە دەپارێزرا، دوای لەسێدارەدانی ئەو ، شێخ ئەحمەد بارزانی، پێنجەمین و دوایین شێخی تەریقەت لە بارزان، تاوەکو ساڵی ١٩١٩ لە ناوچەکانی گەردییان بە پارێزراوی مایەوە، لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا. تەنیا ئەو دوو نموونەیەش دوو ھەڵە لەسەر مێژووی بارزان راستدەکەنەوە".
      یەک پارچەی کوردستان نییە، بارزانییەکان خەباتیان تێدا نەکردبێ

      هەروەک نێچیرڤان بارزانی باسی کرد، نموونەی یەکەم: "بارزان بەھێزی چەکدار بەھێزنەبووە، زۆربەی جاران بارزان ھێزی چەکداری نەبووە، ئەوەی بارزانی بەھێزکردووە، باوەڕی قوڵ و خۆشەویستی خەڵک بووە بۆ بارزان و شێخەکانی بارزان". نموونەی دووەم: "بارزان ھەر لەسەرەتاوە بۆ عەشیرەتێک کاری نەکردووە، چونکە خودی بارزان لەسەرەتای پێکھاتنی خۆیەوە لە عەشیرەتێک زیاتر و گەورەتربووە، کە پێکھاتووە لە عەشیرەتەکانی : شێروانی، دۆلەمەری ، مزووری، بەڕۆژی، نزاری، گەردی، ھەرکی بنەجێ".

      سەرۆکی حکومەت لەبارەی قوربانییەکانی بارزان، گوتی: "چەندین کەس لە بنەماڵەی شێخانی بارزان بێ سەروشوێنکران، بەشێوەیەکی سیستماتیک ئەنفالکران، ھەروەک ئەنفالی 1983، کە 8000 بارزانی پێکەوە ئەنفالکران، لە ئۆردووگای زێوە ماڵ و منداڵی بارزانیان پێکەوە بوونە ئامانجی فڕۆکەکانی رژێمی سەدام، بەڵام وەک نموونەیەک و بەشێک لە خۆڕاگری کورد، بەھێزتربوون".‬


    • May 20, 2013 3:26:27 PM
      ‫گۆڤاری یورۆئاسیا ڕیڤیو : بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر رۆڵی گرنگی سه‌رۆك بارزانی

      دانیاڵ مۆر له‌ گۆڤاری یورۆئاسیاڕیڤیودا بابه‌تێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تیایدا زۆر به‌ گرنگی باس له‌ رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری تایبه‌ت به‌ كوردستاندا.نوسه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ عێراق به‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ته‌نانه‌ت مانگی ڕابردوویش له‌ ساڵی دوو هه‌زار و هه‌شته‌وه‌ خوێناویترین مانگ بووه‌ بۆ عێراقییه‌كان.به‌ڵام ئه‌م نائارامییه‌ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیه‌ و ته‌نانه‌ت ئاسایشی ته‌واو له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌.دانیاڵ مۆر ده‌ڵێت سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووی مه‌سعود بارزانی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری هه‌رێمه‌كه‌یدا وایكردووه‌ كه‌ كوردستان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و ته‌نانه‌ت زۆر له‌ سه‌ربه‌خۆییش نزیك بێته‌وه‌.دانیاڵ مۆر باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێشنیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو توانی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی دوو هه‌زار و ده‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكات و حكومه‌تی نوێی وڵات پێك بهێنرێت.دانیاڵ مۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئێستا سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و سیاسه‌تمه‌دارانی ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن رۆڵی نێوه‌ندێك بگێڕێت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ی عێراق.نوسه‌ر ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی هه‌یه‌ و ئه‌ویش سودی له‌م پشتگیرییه‌ی وه‌رگرتووه‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌ و سه‌رۆك بازرانیش توانیویه‌تی سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و شیعه‌ له‌ لایه‌ك و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و سوننه‌ی وڵات له‌ لایه‌كی دیكه‌.دانیاڵ مۆر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا باس له‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له‌ بواری نه‌وته‌وه‌ ده‌كات.دانیاڵ مۆر نوسیویه‌تی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ بواری وزه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و بتوانێت نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌ربهێنێت و بینێرێته‌ ده‌ره‌وه‌.هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ په‌نجا كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی واژۆكردووه‌ بۆ مه‌به‌ستی ده‌رهێنان و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌كه‌.حكومه‌تی عێراق ڕێز له‌م ڕێككه‌وتننامانه‌ ناگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ واینه‌كردووه‌ حكومه‌تی هه‌رێمێش نه‌توانێت هیچ كارێك بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ڕێككه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ نزیكه‌ی پازده‌ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكات.نوسه‌ر ده‌ڵێت كورده‌كان له‌ هه‌مان كاتیشدا داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی سه‌د و چلی تایبه‌ت به‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت ئه‌م مادده‌ ده‌ستوریه‌ جێبه‌جێی بكات.دانیاڵ مۆر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا شوێنێكی دیاری هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ مه‌سعود بارزانی پشتگیری گه‌وره‌تری لێ بكرێت و خه‌ڵكی زیاتر خۆشی بوێت.هه‌ربۆیه‌ش ناوبراو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی دوو هه‌زار و نۆدا توانی ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا حه‌فتای ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.نوسه‌ر ده‌ڵێت به‌رده‌وامبوون له‌ سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ ڕێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ به‌ ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرێت.نوسه‌ر له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیادا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وزه‌دا.ئه‌گه‌ریش بێتو كێشه‌ی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ی عێراق به‌م جۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێده‌چێت ئه‌نقه‌ره‌ سیاسه‌تی خۆی زیاتر بگۆڕێت و ئاماده‌ بێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر بباته‌ پێشه‌وه‌.‬


    • May 18, 2013 4:01:22 PM
      ‫له‌ ساڵی 2015دا ئۆتۆمبیلی فڕیو ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌

      دوو ساڵی دیکه‌ سه‌ره‌تای ماڵئاواییکردنی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شه‌قه‌کامه‌کان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه‌ بۆ ئاسمان ده‌گوازرێته‌وه ‌کۆمپانیایه‌کی ئه‌مه‌ریکایی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل و که‌لوپه‌لی فرۆکه‌، ئاشکرای کردووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2015ـه‌وه‌ ئۆتۆمبیلی فڕیوو ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.
      کۆمپانیای "تیراڤۆجیا" ئاشکرای کردووه‌ نموونه‌کانی ئۆتۆمبیلی جۆری "ترانزشن" سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست ده‌کرێت به‌ به‌رهه‌مهێنانی و تا ساڵی 2015ـه‌وه‌ 3 هه‌زار ئۆتۆمبیل بۆ فرۆشتن ئاماده‌ ده‌که‌ن.
      ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ هاوکات وه‌کو ئۆتۆمبیلێکی ئاسایی کار ده‌کات و به‌ شه‌قامه‌کاندا ده‌ڕوات، به‌ڵام دوو باڵیشی بۆ کراوه‌ و توانای فڕین و به‌رزبوونه‌وه‌ تا به‌رزی 80 مه‌تر هه‌یه‌. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یشی ئاشکرا کردووه‌ که‌ نرخی ئۆتۆمبیله‌کان به‌گوێره‌ی جۆره‌کانی ده‌گۆڕێن و که‌مترین نرخیشی 300 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.‬


    • May 18, 2013 4:00:51 PM
      ‫گەورەترین هێلانەی باڵندە لەباشووری ئەفریقیا

      رۆژنامەی (دەیلی میرۆر) ی بەریتانی وێنەی گەورەترین هێلانەی باڵندەکانی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەکردووە، ئەو هێلانەیە کەوتۆتە بیابانی کالاهاری لەباشووری ئەفریقیا.
      ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی، کۆمەڵە باڵندەیەکی زۆر هەڵساون بەدروستکردنی هێلانەیەکی گەورە لەسەر ستوونە کارەساییەکان و لەهەر هێلانەیەکیش زیاتر لە 100 باڵندە ژیان بەسەر دەبەن.
      ئەمەو وێنەگری ئەو ڕۆژنامەیە کەناوی (دیلۆن مارش) ە هەڵساوە بەوێنەگرتنێکی ئەو دینە جوانانەی هێلانەی باڵندەکان و ماوەی سێ‌ رۆژ سەرقاڵی وێنەگرتنەکانیش بووە.‬


    • May 18, 2013 3:59:58 PM
      ‫بێکهام وازهێنانی لە جیهانی تۆپی پێ راگەیاند

      لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی سپۆرتس مۆل دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە تۆپی پێ ئاشکراکرد.

      ئەم بڕیارەی بێکهام زۆر لەناکاوەو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە یاریگاکان بۆ هەتایە دوورەدەکەوێتەوەو کۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی دەهێنێت، بێکهامی تەمەن 38 ساڵ بۆ ماوەی 20 ساڵە خزمەتی وەرزشی تۆپی پێ دەکات و یاریی بۆ یانەکانی (مانچستەر یونایتد، بریستۆن نۆرس، ریاڵ مەدرید، ئەی سی میلان، لۆس ئەنجلۆس و پاریس سانجێرمان) کردووە.

      لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری 115 یاریی نێودەوڵەتی بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە کردووەو لەدوای گۆڵچی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بەدووەم یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە دێت کە زۆرترین یاریی نێودەوڵەتی کردووە، بێکهام تاکە یاریزانی ئینگلتەرایە کە توانیبێتی چوار نازناوی خولی نێوخۆی وڵاتەکانی بەدەستهێنابێت ئەویش لەگەڵ یانەکانی (مان یونایتد، ریاڵ مەدرید، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و پاریس سانجێرمان).

      بێکهام لە ساڵەکانی 1999 و 2001 خەڵاتی پلەی دووەمی باشترین یاریزانی جیهانی وەرگرتووە.‬


    • May 18, 2013 3:59:29 PM
      ‫پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

      دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی 33 یاریزانی كرد بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق بكەن بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاتن بۆ جامی جیهانی 2014، لەم لیستە پێنج یاریزانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (ئەمجەد رازی، هەڵگورد مەلا محەمەد، جەلال حەسەن، هەردی سیامند، سەعد عەبدولئەمیر).

      جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە قۆناغی كۆتایی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهان و رووبەرووی هەڵبژاردەی شانشینی عوممان دەبێتەوە.‬


    • May 18, 2013 3:58:05 PM
      ‫بەغداد .. کۆبوونەوەی عەمار ئەلحەکیم و نوری مالکی

      سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ لە عێراق، دوای‌ کۆتایی‌ هاتنی‌ سەردانە سێ رۆژەییەکەی‌ بۆ هەرێمی‌ کوردستان و کۆبونەوەی‌ لەگەڵ بەرپرسانی‌ هەرێمی کوردستاندا، گەڕایەوە شاری بەغدا و لەگەڵ نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆ بۆوە.
      بە پێی‌ راگەیەندراوێکی‌ نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ لە عێراق، عەمار حەکیم پێشوازی‌ لە نوری‌ مالکی سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق کردووە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەشیان سەردانەکەی عەمار حەکیم بووە بۆ هەرێمی و کوردستان و گفتوگۆکردنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان.
      هەروەک گفتوگۆ کراوە لە بارەی پێکهێنانی‌ هاوپەیمانیەتی‌ لە پارێزگاکاندا دوای‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاکانی‌ عَیراق لەماوەی‌ رابردوودا.
      شایەنی باسە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو عەمار حەکیمی سەرۆکی‌ ئەنجوومەنی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ لە عێراق، بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی‌ کوردستان و لەگەڵ‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان و کاربەدەستانی یەکێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان و یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ کوردستان و بزووتنەوەی‌ گۆڕاندا کۆ بۆوە .‬


    • May 18, 2013 3:57:09 PM
      ‫سه‌رۆك بارزانی: بە بیستنی هەواڵی باشبوونی تەندروستیی سەرۆک مام جەلال، زۆر خۆشحاڵ بووم

      بەرێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌ "فه‌یسبووك" لەبارەی باشبوونی تەندروستی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە:

      بە بیستنی هەواڵی باشبوونی تەندروستیی سەرۆک مام جەلال، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، زۆر خۆشحاڵ بووم. لەخوای گەورە داواکاراین شیفای تەواوی بۆ بنێرێت. هیوادارین بەزووترین کات بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان.‬


    • May 17, 2013 10:25:58 AM
      ‫واژوو كردنی سەرۆك وەزیران بۆ ئازادكردنی بەڕێز عبدالله ئۆجەلان‬


    • May 16, 2013 2:58:56 PM
      ‫ده‌وڵه‌مه‌ندێكی‌ چینی‌ چوار كه‌س به‌كرێ ده‌گرێت بۆ تێكشكاندنی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌

      ده‌وڵه‌مه‌ندێكی‌ چینی‌ به‌ناوی‌ "وانغ" چوار كه‌سی‌ به‌كرێگرت بۆ تێكشكاندنی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ له‌جۆری‌ "مازیراتی" كه‌ 420 هه‌زار دۆلاری‌ تێچووه‌ به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی له‌ خزمه‌تگوزاریی دوای‌ فرۆشتن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌.

      رۆژنامه‌ی‌ "تشینغداو مورنینغ بوست" بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ چوار كه‌سی‌ به‌كرێ گرتووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هێرش بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ به‌چه‌كوشی‌ گه‌وره‌ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگای‌ ئۆتۆمبیل له‌ هه‌رێمی‌ "شاندونغ".

      له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چوار پیاو به‌ هه‌موو هێزیانه‌وه‌ به‌ چه‌كوشی‌ گه‌وره‌ به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌كێشن، دوای‌ ته‌واوبونی‌ كاره‌كه‌و تێكشكاندنی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌، لافیته‌یه‌كیان به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ هه‌ڵواسی‌ كه‌ تێیدا كۆمپانیای‌ دروستكه‌ری‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ لاوازی‌ له‌ بڕیاردان تۆمه‌تبارده‌كات.

      ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ له‌جۆری‌ "مازیراتی كواتروبورت" له‌ساڵی‌ 2011 به‌ 2.6 ملیۆن یه‌نی‌ چینی‌ كڕیوه‌، ئه‌و رێژه‌یه‌ش 100 جار زیاتره‌ له‌ كۆی‌ گشتی‌ رێژه‌ی‌ سامانی‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌كی‌ ئاسایی چینی‌.

      كێشه‌ی‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ندێك كاری‌ چاككردنه‌وه‌و كۆمپانیاكه‌ داوای‌ نرخی‌ كه‌ره‌سه‌ته‌ یه‌ده‌گه‌ نوێیه‌كانی‌ لێكردووه‌.‬


    • May 16, 2013 12:04:01 PM
      slaw hawryan ... sopas bo like krdni am page ...


      ‫لایه نگرانی نێچیرڤان بارزانی‬
      ‫تكايه ئه گه ر كاك نێچیرڤان بارزانيت خوشناو ێت ئه م په‌یجه لايك مه كه ته نها بو لایه نگرانی نێچیرڤان بارزانیه...........‬

    • May 16, 2013 10:07:17 AM
      ‫پرخه‌ی خه‌و

      زۆر که‌س له‌ کاتی خه‌وتندا کێشه‌ی پرخه‌ پرخیان هه‌یه‌ و بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش ده‌ور به‌ر بێزار ده‌کات، نه‌خۆش یا بڵێن خاوه‌نی ئه‌و کێشه‌یه‌ له‌ ناو خه‌ودا هه‌ست به‌ قورسایی هه‌ناسه‌دان ناکات به‌ڵام تووشی ناڕحه‌تیه‌کی زۆر ده‌بێت و زۆر جار له‌ ئه‌نجامی کۆکه‌وه‌ له‌ خه‌و وشیار ده‌بنه‌وه‌ و دوواتر دیسان به‌ پرخه‌ پرخ ده‌سته‌مۆی قوڵایی خه‌و دبێته‌وه‌،

      بۆ خۆپاراستن و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ کێشه‌و نه‌خۆشی پرخه‌ پرخ پسپۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن: که‌ هه‌رگیز ناکرێت نه‌خۆش سه‌رینه‌که‌ی به‌ز بێت و پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ته‌نیشت بخه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ کێشی له‌شی دابه‌زێنێت و جگاره‌ و خواردنه‌وه‌ کحوولیه‌کان به‌ هه‌موو جۆره‌کانی قه‌ده‌غه‌یه‌.‬


    • May 16, 2013 10:05:50 AM
      ‫گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی گه‌شتیاری دروست ده‌کرێت

      چوار شاری گەشتیاری وەک گەورەترین پڕۆژەی کەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێمی کوردستان دروست ده‌کرێن.
      له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان (نادر ڕۆستی) بە (رووداو)ـی ڕاگه‌یاندووه‌ ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە بۆ دروستکردنی چوار شاری گەشتیاری لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی، ئەمەش وەکو گەورەترین پڕۆژە ی کەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێمی کوردستان''.
      هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یشی ڕوون کردووه‌ته‌وه‌ ''دووان لەو شارە گەشتیارانە دەکەونە پارێزگای دهۆک لە سەر بەنداوی دهۆک و چیای زاوا، سێیەم شار لە هەولێر و لە سەر چیای سەفین، ئەوەی سلێمانیش لە سەر بەنداوی دوکان دروست دەکرێت، ئەم شارانەش کاری دیزاینی و ماستەرپلانی تەواو کراوە و چاوەڕی وەبەرهێنەرەکان دەکەن بۆ مۆرکردنی گرێبەستی دروستکردنی ئەو شارانە و لە ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە''.
      سەبارەت بە پێکهاتەی و شێوەی ئەو شارانەیش ڕایگه‌یاندووه‌''ئەو شارانە وەکو لە دیزاینەکەیدا هاتووە هەموو جۆرە یاری و شوێنی حەوانەوە و مەلەوانگە و تەلەفرێک، بە شێوەیەک زۆر جیاواز لە شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە و بێ کەموکوڕی دەبن، بڕیار وایە لە سەرەتای ساڵی داهاتووە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە''.‬


    • May 16, 2013 10:03:41 AM
      ‫ھەولێر بە شورتە دۆرا و ماڵئاوایی لە جامی یەکێتی ئاسیا کرد

      رۆژی چوارشەممە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر یاری قۆناغی 16ی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و شوڕتەی سوری ئەنجامدرا، ئەم یارییە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی یەكجار زۆری هاندەرانی یانەكە ئامادەی بوون، بەڵام بە پێچەوانەوەی پێشبینیەكان یانەی هەولێر خاوەن یاریگا و جەماوەر تووشی شكستێكی چاوەڕوانەكراو هات و یارییەكەی بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ دۆراند دوای زیادكردنی كات.

      لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی هەولێر توانی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ پێشبكەوێت و گۆڵەكانی هەولێر لە رێگەی یاریزانان نەدیم سەباغ لە خولەكی 5 و ئەمجەد رازی لە خولەكی 36 تۆمار كرا و گۆَڵەكەی یانەی شوڕتە لە رێگەی یاریزان عەبدولقادر دكە لە خولەكی 23 لە رێگەی لێدانی سزا تۆمار كرا.

      لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی شوڕتە توانی گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكات لە رێگەی یاریزان عودەی جەفال لە خولەكی 67ی یارییەكە، كاتی یاسایی یارییەكە بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی (2-2) گۆڵ تەواو بوو.

      لە گێمی زیادكراوی یەكەمی یارییەكەدا یانەی شوڕتە-ی سوری توانی گۆڵی سێیەم لە رێگەی یاریزان محەمەد عابدی لە خولەكی 103 تۆمار بكات لە گێمی دووەمی زیادكراودا یانەی شوڕتە توانی گۆڵی چوارەم لە رێگەی یاریزان ماهر سەید لە خولەكی 106 تۆمار بكات، یانەی هەولێر لە خولەكی 112 توانی گۆڵی سێیەم لە رێگەی یاریزان (ئەحمەد ساڵح) بەهەڵە لە خۆیان تۆماری كرد، پاشان ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكی لێدا بەسەركەوتنی یانەی شوڕتە بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ، یانەی هەولێر خاوەن پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەكە ماڵئاوایی لە جامی یەكێتی ئاسیا كرد.‬


    • May 16, 2013 10:00:56 AM
      ‫هاندەرانی سلێمانی ئاڵای یانەكەیان سووتاند

      دوای دۆڕاندنی یانەكەیان بەرامبەر یانەی زەورا ، هاندەرانی یانەی سلێمانی گڕیان لە ئاڵای یانەكەیان بەردا و داوای دەستبەرجێ‌ دوورخستنەوەی باسم قاسمی راهێنەریانكرد.

      دوای ئەوەی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی سلێمانی لەیاریگای خۆی دووچاری شكستێكی تر هات و بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی زەورای دۆڕاند ، دوابەدوای یارییەكە هاندەرە دڵتەنگەكانی ئامادەبووی یارییەكە ئاڵای یانەكەیان سووتاند و داوای دوورخستنەوەی باسم قاسمی راهێنەریانكرد .

      دواتریش چوونە بەردەم دەرگای سەرەكی بارەگای یانەكە و داوای زوو لەسەركارلابردنی راهێنەری یانەكەیانكرد .

      جێی باسە لەقۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقدا یانەی سلێمانی ئاستی وەك پێویست نییە و بە كۆكردنەوەی تەنها 22 خاڵ لەپلەی پازدەهەمی ریزبەندیدایە و مەترسی دابەزینی لێدەكرێت بۆ وەرزی داهاتوو.‬


    • May 16, 2013 9:59:36 AM
      ‫هەولێر:لەراپرسییەکدا کەناڵی زاگرۆس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

      چەند قوتابیەکی بەشی ڕاگەیاندن لە کولێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر ڕۆڵی کەناڵە ئاسمانیەکان لەڕووی گرنگی و بایەخدان بەبواری گەشتیاری کە ڕاپرسیەکیان لە توێژینەوەکەدا ئەنجامداوە لەسەر کەناڵە ئاسمانیەکان...لە ئەنجامی ڕاپرسیەکەدا کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس لە سنووری پارێزگای هەولێردا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرسێ کەناڵی کوردستان تیڤی و کوردسات و گەلی کوردستان بەدەست هێناوە......‬


    • May 16, 2013 9:59:10 AM
      ‫نۆ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە حەوت ناوچەی‌ شاری‌ بەغدا تەقێنرانەوە

      زنجیرەیەک تەقینەوە حەوت ناوچەی‌ شاری‌ بەغدایان کردە ئامانج بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی‌ ئەو شارەش ئاماری‌ کۆتایی قوربانییەکان بەرزبووەوە بۆ سەدو سی و دوو قوربانی‌.

      سەرچاوەیەکی ئەمنی‌ لە شاری‌ بەغدا رایگەیاند ئاماری‌ کۆتایی تەقینەوەکانی‌ شارۆچکەی‌ سەدر و مەشتەل و سیدییە و زەعفەرانییە و بەغداد جدیدە وکازمییە و حسێنییە لە بەغدا گەیشتۆتە بیست و سێ کوژراو و سەدو نۆ بریندار.

      هەروەها سەرچاوەکە روونیکردۆتەوە کە سێ ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژکراو لە چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی‌ سەدر شەوی رابردوو چوار شەممە لەسەر پێنجشەممە تەقێنرانەوە ‌و بوونە هۆی‌ کوژرانی‌ حەوت هاوڵاتی ‌‌و برینداربوونی‌ سی و دووکەسی تر، هاوکات ژمارەی‌ قوربانیانی‌ ناوچەی‌ مەشتەل گەیشتە شەش کوژراو بیست و هەشت بریندار، لەکاتێکدا تەقینەوەکەی ناوچەی‌ سیدییەش چوار کوژراو یانزە بریندار لێکەوتۆتەوە.

      هەر سەبارەت بە تەقینەوەکانی شەوی رابردوو بەپێی ئامارەکان لە شارۆچکەی کازمیە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داو نۆ کەسی تر بریندار بوونە ‌و لە بەغداد جدیدە ش یەک کوژراو و دە بریندار هەیە.

      هەروەها لە ناوچەی‌ زەعفەرانییەش دوو کوژراو و دوانزە بریندار هەیە ‌و تەقینەوەکەی‌ حسێنییەش یەک کوژراو و حەوت برینداری‌ لێکەوتەوە.‬


    • May 16, 2013 9:57:48 AM
      ‫نێچیرڤان بارزانی ئیمزا بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات

      لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە واژۆکردن بەشداری کرد لە کەمپینی کۆکردنەوەی پێنج ملیۆن واژۆ بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە......لەوبارەیەوە عەلی مەحمود ئەندامی کەمپینەکە بۆ رووداو گوتی وەک کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان، سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی کراین......ئەو ئەندامەی کەمپینەکە گوتیشی بۆ ماوەیەک لەگەڵماندا دانیشت و پشتگیری خۆیشی بۆ کەمپینەکە دەربڕی و دواتر واژۆی کرد بۆ ئازاد کردنی ئۆجەلان......ماوەیەکە هەڵمەتی کۆکردنەوەی پێنج ملیۆن ئیمزا بۆ ئازاد کردنی ئۆجەلان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەستی پێکردووە و بڕیارە یەک ملیۆنی لە هەرێمی کوردستان کۆبکرێتەوە.....عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پانزەی شوباتی ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد و نۆ لە وڵاتی کینیا دەستگیرکرا و دواتر ڕادەستی تورکیا کرایەوە و دوای دادگایی کردنی سزای بەندکردنی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لەزیندانێکی دورگەی ئیمراڵی لە دەریای مەرمەڕەی تورکیا زیندانی یە‬


    • May 16, 2013 9:57:20 AM
      ‫بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی.. کۆبوونەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

      بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی پێشتری ئەنجوومەنی وەزیراندا؛ ساز کرا.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران؛ ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە؛ پێشکەش کرد.لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خرایە ڕوو تا ئێستا لە کابینەی حەوتەمدا 156 بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە کە ڕێژەیەکی زۆر باشی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانە لە لایەن وەزارەتەکانەوە جێبەجێ کراون‌ و ژمارەیەکیشیان لە ژێر جێبەجێکردندان. ڕاپۆرتەکە هەروەها چەندین ڕەخنە و تێبینی سەبارەت بە چۆنیەتی و ڕێژەی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران خستە ڕوو.دوای ئەوەش گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەربارەی ڕاپۆرتەکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کرا و چەندین تێبینی بۆ باشترکردن و کاراکردنی باشتری میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا. هەروەها بڕیار درا کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵسانگاندن و پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ساز بکرێت و ئەو ڕاپۆرتەی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونیش؛ بەردەوام نوێ بکرێتەوە.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیران، چەندین خاڵ و تێبینی و پێشنیاریان بۆ باشترکردنی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەچوونی باشتر و کاراتری کارەکانی حکوومەت و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە بەردەم کار و چالاکییەکانی حکوومەت، خستە ڕوو و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی لەسەر کرا. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون کرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو پڕۆژە یاسایە هەموو ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو کەسانە ڕادەگیرێت ئەوانەی چالاکیی پێشمەرگانە و کاری ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیدا لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە 11ی ئەیلوولی 1961ەوە تا ڕاپەڕینی ئازاری 1991 ئەنجام داوە و هەر ڕووداوێکیان لەو چوارچێوەیەدا خراوەتە پاڵ‌.‬


    • May 16, 2013 9:56:55 AM
      ‫سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان په‌لاماردانى سه‌ر كوردى ئێزدى له‌ به‌غدا ئیدانه‌ ده‌كات

      له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌لاماردانی سه‌ر كوردی ئێزدی له‌ به‌غدا مه‌حكووم كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

      له‌م مانگه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ ئێزیدیانەی كه‌ له‌ به‌غدا كار ده‌كه‌ن‌ له‌ لایه‌ن ملیشیا چه‌كداره‌كان هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا تا ئێستا 14 هاووڵاتی كوردی ئێزدی شه‌هید بوونه‌.

      ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدا ئه‌و هێرش و تاوانه‌ چه‌په‌ڵانەی‌ لە لایەن گرووپه‌ ملیشیاكان دەكرێنە سەر خەڵكی بێتاوان‌ به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، هاوكات به‌رپرسیارێتی پاراستنی سەروماڵی خەڵك دەكەوێتە سەرشانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و پێویستە بە زووترین كات ڕێگە لە گەشەسەندنی ئەو دیاردە نامرۆڤانەیە بگیرێ و‌ تاوانبارانیش ڕادەستی یاسا بكرێن و به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. هەروەها پێویستە ژیان و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئاین و مه‌ز‌هه‌به‌كانیش بپارێزرێت و كاری جددی بكرێت بۆ كۆتایهاتن به‌ دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ملیشیا چه‌كداره‌كان له‌ به‌غدا، كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیان.

      سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
      15/5/2013‬


    • May 15, 2013 8:55:05 AM
      ‫هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی دایك یانەی هەولێر لە یاری ئەمڕۆدا لەگەڵ یانەی شورتەی سوری‬


    • May 15, 2013 8:40:16 AM
      ‫بۆچی دەنگی مراوی دەنگدانەوەی نی یە؟

      لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوەی دەرخستووە کە دەنگی مراوی تاکە دەنگە کە دەنگ ناداتەوە لەشوێنە چۆڵەکان، لەگەل ئەوەشدا دەنگی مرۆڤ و دەنگی هەموو ئاژەڵێک دەنگدانەوەی هەیە.
      بەپێی ئەم لێکۆلینەوەیە دەرکەوتووە کە دەنگی مراوی ماوەی رۆیشتنی دەنگەکەی زۆر کەمە بۆیە راستەوخۆ دەنگە دەگەرێتەوە واتە بەکاتێکی زۆر کەم دەنگەکە دەروات و دەگەرێتەوە، بەم پێیە هیچ کەسێک هەست بە دەنگدانەوەی ناکات‬


    • May 15, 2013 8:39:54 AM
      ‫بە بێ نەشتەنگەری لووتت جوان بکە

      له‌ ئێستادا ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری له‌ناو خانماندا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بڵاوه‌، ئه‌توانیین بڵیین هه‌ندێ‌ جار بۆته‌ چاولێکه‌ری له‌ نێوان خه‌ڵکدا ئایا تۆش یه‌کێکیت له‌وانه‌ی که‌ هه‌ست ده‌که‌یت لوتت گه‌وره‌تر ئه‌نوێنێت له‌ شێوه‌ی ئاسای خۆی؟
      ئایا تۆش بیر له‌ ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری ده‌که‌یته‌وه‌ بۆ لوتت ؟
      نا ئێمه‌ ڕێگه‌یه‌کی ترت پێ ئاشنا ده‌که‌ین به‌بێ‌ ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری ،
      وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ جیهازێکی بچووکه‌ .که‌ له‌ پلاستیک و سلیکۆن پێک هاتووه‌ که‌ ئه‌م جیهازه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی یابانه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ به‌کاریبهێنیت پاشان بۆت ده‌رده‌که‌وێت که‌ شێوه‌ی لووت وه‌ک ئه‌وه‌ی لێدێت که‌ خواستی خۆت بوو .‬


    • May 15, 2013 8:39:19 AM
      ‫دهۆك ماڵئاوایى له‌ جامى ئاسیا كرد

      له‌ قۆناخی 16ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جامى یه‌كێتی ئاسیادا كه‌ به‌ سیسته‌مى "له‌یه‌ك یاریدا دۆڕاو بۆ ده‌ره‌وه‌" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دهۆك ماڵئاوایى له‌ جامه‌كه‌ كرد .

      دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14/5/201، كاژێر 7:10ى ئێواره‌ یانه‌ى دهۆك له‌ كوێت رووبه‌ڕووى یانه‌ى كوێتى ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى میواندار هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌ بوو ، پاش ته‌واوبوونى یارییه‌كه‌ له‌ كاتى یاسایدا 1-1 په‌نا براییه‌ به‌ر لێدانى سزاى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ .

      به‌ڵام له‌و لێدانانه‌ دهۆكیه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو كوێت توانى 4-1 یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.‬


    • May 15, 2013 8:34:06 AM
      ‫نێچیرڤان بارزانی هۆشداریی دەدات لەبارەی شەڕی سووریا

      نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "سیاسەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر کوردستانی سووریا ئاشکرایەو ناخوازین هیچ کوردێک لەو رەوشە ئاڵۆزەی سووریا زەرەرمەند بێت". هاوکات هۆشداریش دەدات لەوەی، کە پێویستە کورد لەو شەڕەی سووریا بە پارێزەوە مامەڵە بکات.

      ئێوارەی دوێنێ‌ 14/5/2013، نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێکیدا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا بە سەرۆکایەتی د.عەبدولحەکیم بەشار و بە بەشداری ژمارەیەک لە کادیرانی پێشکەوتووی ئەلپارتی، جارێکی دیکە جەختی لە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ میلـلەتی کورد لە سووریا کردەوەو رایگەیاند "مەبەستمانە لەو رەوشە هەنووکەییەی سووریا، میلـلەتی کورد تووشی دەردەسەری و ماڵوێرانی نەبێ و لە هەموو مەترسییەکان پارێزراو بێت، پێویستە تەنیا هەڵوێستی خۆپاراستن و بەرگری هەبێ‌‌و نەبێتە بەشێک لەو شەڕەی ئاکامەکەی نادیارە".

      بە بڕوای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە کورد بەرچاوڕوونییەکی تەواوی لەبارەی ئایندەی سووریا هەبێ‌ و بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ پرسی ئۆپۆزیسیۆن و بەرەی بەرامبەری بکات، بۆ بەجێهێنانی داواکانیشی خاوەن هەڵوێستێکی راشکاوانە و ئەجێندایەکی ئاشکرا بێت.

      سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت "شەڕی سووریا شەڕی دوو بەرەی فراوانی هەرێمایەتی و ناوچەییە، پێویستە کورد لەو نێوەندەدا بە پارێزەوە مامەڵە بکات و رۆڵێک نەبینێ‌ سەرئەنجام خۆی تێدا ببێتە سووتەمەنی".

      سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشتەوایی و یەکڕیزی نێوان کورد بە گشتی و گیانی هەماهەنگی حیزب و لایەنە کوردییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستانی سووریا بە ئەولەویاتی ئەو قۆناخە لێکدەداتەوە و دەڵێت "قۆناخی ئەمڕۆ یەکڕیزی و تەباییمان لێدەخوازێت. ئێستا کاتی خەباتی یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە. هیچ لۆژیکێک لەوەدا نییە لایەنێک بە زۆرەملێ‌ ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنێکی دیکە، یان بە سەر گۆڕەپانی سیاسی بسەپێنێت. سەپاندنی ئیرادەی لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکەدا بەردەوام نابێ، گەلی کورد شێوازی خۆسەپاندن رەتدەکاتەوە، رەفتاری تاکڕەوانەش مایەی قبووڵکردن نییە".

      نێچیرڤان بارزانی لە بارەی شێوازی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ رۆژئاوای کوردستان گوتی "بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانی سەر میلـلەتەکەمان لە کوردستانی سووریا ئەوەی لە تواناماندا هەبێ‌ دەیکەین، بەئەرکی خۆمانی دەزانین درێژە بە گەیاندنی یارمەتییەکانمان بدەین، ئێمە یەک میلـلەتین‌و لە پشتوانیمان بۆ کوردستانی سووریا سارد نابینەوە، کاریش بۆ ئەوە دەکەین یارمەتییەکان بێ‌ جیاوازی هەموو ناوچەکان بگرێتەوە".

      ئەوەشی راگەیاند هەوڵدەدەن لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی هاوکارییە مرۆییەکان ناوچەی عەفرینیش بگرێتەوە و گوتی"پێویستە پەلە بکرێت لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەی عەفرین، کە تائێستا بە هەر هۆیەک بێت خوشک و برایانمان لەو دەڤەرە لێی بێبەشن و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین".

      لە بارەی رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانیش لە هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "تائێستا 140 هەزار کەس لە سووریاوە روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان،ئێمە ئەو خەڵکە بە ئاوارە نازانین، ئەوان لە وڵاتی خۆیان و لە نێو کەسوکاریانن، بەردەوام دەبین لە باشکردنی ژیان و گوزەرانیان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشەو گرفتانەی لێرەو لەوێ‌ رووبەڕوویان دەبنەوە".‬


    • May 15, 2013 8:33:39 AM
      ‫سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌کات

      پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14/5/2013 به‌ڕیز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له‌ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد.

      له‌ دیدارێکدا سه‌ره‌تا سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی بە سه‌رۆک بارزانی ڕاگەیاند به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوشکیانه‌وه‌، پاشان ره‌وشی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حکوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستان و بارودۆخی ناوچه‌که‌ و گۆڕانکاری و پێشهاته‌کان تاوتوێکرا.

      له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باس له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی عێراق و ئه‌نجامه‌کانی کرا، له‌وباره‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق گوتی: ئەنجامەکانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان ده‌ریخست، که‌ هاووڵاتیان ئه‌مڕۆ حه‌ز به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دیالۆگ و پێکه‌وه‌ژیان و حکومڕانیی هاوبه‌ش دان و هه‌موو جۆره‌ خۆسه‌پاندنێک ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ له‌ ئاسوودەییدا بژین.

      له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی‌ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌کیمی کرد و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌رەو‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ باسکرد. له‌باره‌ی ئەنجامەکانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیش گوتی:ئه‌مڕۆ هاووڵاتیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێکی باڵای هوشیاری، و زۆر بە باشی دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون کە پڕۆسەی سیاسیی عێراق پێویستە بچێتە سەر ڕێگەی دروست و پڕەنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەچاو بکرێن.

      شایانی باسە دوێنێ سەید عەممار ئەلحەکیم و شاندێکی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکوومەت و دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.‬


    • May 14, 2013 3:29:39 PM
      ‫به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی دهۆك ئه‌مڕۆ هه‌موومان دهۆکین‬


    • Roni Mmi's Feeds